| ئهدهبی کوردی |
سێ کورته شێعر لهو ڕۆژهوه که لێت دوورم ئهی نازداری له خۆ بایی به پهنجهی هیلاکی سهبر چقڵی خهم دروێنه ئهکهم له مهزرای چۆڵی تهنیایی 2 پڕم له تۆ جمهم نایه گۆمی نیگات ئامانجه بۆم ڕووگهی نوێژه تنۆک تنۆک لێم ئهباری تهنیاییم له تۆ سهرڕێژه
+ نوشته شده در
21 Apr 2012ساعت توسط |
. . . به ره وسێبه ری چیاکان له چاوم سه رهه ل ده داهێڵی ئاسوکانی بیابان وه کومنال ترساوم له شه و رێگاێکی بێروح وئێحساسێکی ئالوز خوزگه ترست لی دزیبام کات لێم ونه بمدوزه وه بمدوزه وه له ژێرسێبه ری سه حرام جه سته م ئا سواری بیابانێکی برینداره به باروتی ئه م زمانه هیوای ره شم ئاگربده... |
+ نوشته شده در
8 Apr 2012ساعت توسط |
میوانی خۆزگه له نێو دهنك دهنك له سهر دهستی تووره بونی له مهدرهسهی ههڵاتبام و |
+ نوشته شده در
8 Apr 2012ساعت توسط |
ڕادهخوشێم ... له زهمهن
به شهمشیرهی پهشۆکاوی کازیوهدا کات ... زستانه ئهڕێ؟!! له لیڵایی چاوی مانگ دا ده رویمه وه دیسان دادهچۆڕێم ههور ... دهبروسكێمهوه باران ... ئهم وهرزهیان... بههاره ئهگهر !! تا ههڵگڵۆڤی زهردهپهڕ و ... قهدی زهردی ههنارهکان شهق به ریتوو سور ببارم ؟ |
+ نوشته شده در
8 Apr 2012ساعت توسط |
یهڵدا چاوهکانت بهس لێک بنێ تۆ له یهڵدا جوانتر بۆ ئهو زولفه ڕهشه دهدوێی خۆزگه باوان له مێیینه بارانێک بم باری تا ببارم ماچێک له حهوزهکانی تهریقهت چاوتروکانێک ئاشقیت که مانگێکی فهریکه و کاڵ ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
8 Apr 2012ساعت توسط |
تاریکی نه... فردايي در كار نيست شب را خلاص كن؛ اذان مغرب به افقي كه تو آنجا نيستی به اندازه ی اشكهايت دور اين دايره را خون بكش! باران ازآن زمين است وهق هق سياهت اذان بيداری من ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
8 Apr 2012ساعت توسط |
نم نم باران مشت مشت از اندیشه ی باران خبر آوردم
و تو امواج موهایت را به لطافت انگشتانم سپردی... زمان های زیادی مرده اند اما تو هر لحظه در من تازه تر به دنیا می آیی عاشق ترم به تو تا از تو به خودم نیمکتمان منتظر است بگذار اگر فالگیر بار دیگر از کنارمان گذر کرد لبخندش را به رویمان بپاشد و ما سبز شویم در خیال خیس عشق ... |
+ نوشته شده در
4 Apr 2012ساعت توسط |
تهلمیح و پێکهاتهی ناخهتتی شێعریشێت بهشی2 پتهوبوون و بهربڵاوی رهگاژۆی چیرۆکی مهبهست له شێعریشێتدا: ههروهکوو باسمان کرد تهلمیح له ئهدهبیاتی کلاسیکدا زۆر به کورتی ئاماژهی پێدهکرێ. تهنانهت واتای دهق به دهقی ئهو وشهیهش ئهوه دهگهیهنێ، بهڵام کاتێک شێعریشێت وهکوو شێوازێکی نوێ خۆی بهرههم دێنێ ناچاره لهو بوارهشدا پێداچوونهوهیهکی ههبێ. ئهویش بهکار هێنانی زۆربهی ماکهکانی چیرۆکیمهبهست له شێعرهکه دایه. سهرهتا کردنهوهیهکی شێوازناسی: ئهگهر سرنج بدهین له شێعری کلاسیکی فارسی و دواتر شێعری کلاسیکی کوردیدا (به تایبهت شێوازی نالی) یهکهی واتایی (واحد معنایی)، بهیته. یانی شاعیر واتایهکی سهربهخۆ و تهواو له بهیتێکدا پێشکهش دهکات، دواتر ئهو یهکانه که له بواری ماناییهوه زۆر لێک دوور نین، پێکهوه و له ئهنجامی گرێبهستێکی ئهدهبیدا قهوارهی گشتی شێعرهکه دیاری دهکهن. ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
29 Mar 2012ساعت توسط |
شلێره چێشتخانهکه جگهله چهند پیاوێک و ژنێکی تهنیا کهسی تیانهبوو . . . فرێوێرتیش ئێسکهکانی خۆی که لهبن بهردهکانی فهقرهقا کهوتبوون کۆکردهوه . ژنهکه که وێدهچو چاوهڕوانی کهسێک بێت له سهر مێزی کهنار پهنجهرهکه دانیشتبوو . لێوی ژنهکه سوور سوور بوون . دهسته گوڵێکی سووری بڵیند لهسهر ههمو مێزهکان . دڵهراوکێ و نیگهرانی کهوته گیانی فرێوێرتیشهوه . تیشکیخۆر له پێچ و پهنای پهرده سوورهکانهوه خۆی گهیانده ئیسکانه چای پێش کابرا و سوورایی پڕژایه سهر مێزهکه . گارسۆن لیوانێک شهربهتی سووری لهپێش ژنهکه داناو ئیسکانه چای سهر مێزی کابرای ههڵگرتهوه . چاوه زهقهکانی گاڕسۆن به دوو تۆپی سووری ئاگر دهچوون که ترس و ههڕهشهی سوتانیان تێدا بهدیدهکرا . ئێسکهکانی فرێوێرتیش پڕی فرمێسک و زام بوون . ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
29 Mar 2012ساعت توسط |
ریگای ژیان ریبواری ریگه ی ژیانم سه د جاریش بشکی گوچانم ئه من ده زانم هه ر ده روم چاوه روانی ئه ورو ئه وروم ده ستم به ر نابی له ژیانم ده موی سه ربه ستی ببینم ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
29 Mar 2012ساعت توسط |
+ نوشته شده در
29 Mar 2012ساعت توسط |
ئهزیزان ڕۆژی کوردانه، بههاره، جهژنی نهورۆزه به دڵ لێتان دهکهم لهم ڕۆژهدا من جهژنه پیرۆزه ((هاتنی ساڵی تازه و نهورۆزی کوردهواری له ههموو لایهک پیرۆز بێ)) |
+ نوشته شده در
19 Mar 2012ساعت توسط |
یهکهمین فستیواڵی فهرههنگ و ئهدهبیاتی کوردی کامیاران پرژه
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 24 ڕەشەمە كاتژمێر 9ی بەیانی، كرانەوەی یەكەمین فێستیواڵی كەلتووری و ئەدەبی كوردی "پرژە" لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی "شیوا" لە شاری كامیاران دەسپێكێكی تر بوو بۆ بەدیكردنی دەرەتان و وزەكانی ئەدەبی كوردی و هەروەها دەلاقەیەكی تر بۆ دەست نیشانكردنی تواناكانی زمانی كوردی بە گشت زاراوەكانییەوە. دیارە بە پێی بانگەوازی ئەم ئەنجومەنە كە لە ژمارەی 668 حەوتەنامەی سیروان بڵاو كرابۆوە لە لایەن كۆمەڵانێكی زۆر لە نووسەران و چالاكانی بواری ئەدەبی و بە تایبەت شاعیران پێشوازی لێكرابوو و بە هەمان شێوە شێعر و وتارگەلی جۆراوجۆر لە پارێزگاكانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، كوردستان، تاران، ئهلبورز، لوڕستان، كرماشان و ئیلام سەبارەت بە زمانی كوردی بەگشتی و فەرهەنگ و ئەدەبی كەڵهور بەتایبەتی ڕەوانەی دەبیرخانەی ئەم فێستیواڵە كرابوو. ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
19 Mar 2012ساعت توسط |
قهفهز
له بازاڕی ئاسنفرۆشاندا پهنجهرهی شهشدهركیم كڕی تا لهم شیعرهدا پێت بڵێم: تماشام، باڵندهیێكی تره بۆ قهفهزی نیگاكانت! ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
27 Feb 2012ساعت توسط |
تا ئێواره ساڵێگه و ...
تا ئێواره ساڵێگه و من ههر فكر كهم فكرْ رهنگهیل رهنگهیلْ كهو رهنگهیلْ دێز رهنگهیل زهرد فكرْ باڵ سووك سووك له ناو ئهورهیل له قهێ كهورهیل دووڵ وه دووڵ ماڵ وه ماڵ و چووڵ وه چووڵ ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
27 Feb 2012ساعت توسط |
خەریكە بەم كۆڵانەدا كوڕێك هەڵئەگرم
[كە چاوەكانت نەچێتە روخساری گرینۆكی ئەوە قەتیسەیەكە لە دەفتەرەكەت كە دەڵێن دەفتەرەكەتی رفاندووە رفاندنە ــ كچ رفاندن ] : ئەوە لە کام شوێنهونکهی ماڵهوه خهیاڵەشۆخ بتژهنێ کچهخهیاڵ بە كۆڵانی كچەشۆخیت دا و لەوێوە وانەكانی من شێتی تۆم كوڕەخەیاڵ بوترێتەوە ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
27 Feb 2012ساعت توسط |
شار
چرای شار خامۆشە و تەنیا فانووسێک لە دووردەست دەنگی دێت رەنگە رووناکی جەنایەتێ بێت یان ئیمامی مزگەوت کیسەیەک برنجی لە سەر شانەو بۆ سۆزانێیەکی دەبات ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
27 Feb 2012ساعت توسط |
زانین كی چوود و كی وه جی مینێ له گشت ئاێهمهیل میم گورجی مینێ رهنگهیل◦ دنیا یهك یهك دامرن سۆخمهگهێ ئهو ههر نارنجی مینێ میم گورجی تهنیا له ویستگهێ سهردێ تهك دهێه دیوار◦ چؤ ههڵهبهردێ تاقهتێ ناگرێ له شوون هاودهمێ كووپه وه كووپه قهتارهیل گهردێ ادامه مطلب |
+ نوشته شده در
21 Feb 2012ساعت توسط |
مجله "نویسا" و وب سایت "مینی مالیسم" در نظر دارند ویژه نامه شعر کوتاه کردستان را در فروردین ماه منتشر کنند چنانچه اثر ترجمه یا مقاله ای دارید جهت انتشار در این وبسایت (http://minimalesm.blogfa.com) و ویژه نامه مجله نویسا(شماره فروردین 91) برای ما ارسال نمایید.
+ نوشته شده در
20 Feb 2012ساعت توسط |
کەلەکەی چەپی خیلقەت
پرسیاران دەمرم لە شار و ئاوا دەبم لە چاوت پڕم لە فەلسەفەی مار و دەنوسرێمەوە ناوت کەمێک ئاوس لە هەنار و پۆزێتیڤی ئەم فکرە کە هەڵدێرێم لە مەدار و بکەومە جغزی تاوت دەستت تا ئێوارەی لەشم لێواولێوە لە شۆڕش هەڵدەفڕن مەریەمەی ڕەجم لە ئاسمانی ساوت بمپەڕەوە لە مەعبەد و پەراوێزی ئوستورە بمبەرەوە تا سەرەتای کەسایەتی ڕژاوت سەرم قورسە لە شڕۆڤەی فیزیک و مێتافیزیک تۆ شتێکی بەینابەینی چۆن داو بنێمە داوت سێوان دەخوینمەوە مەرگ و کەشفی تاڵی نیۆتۆن بۆ سۆی تڕاژێدیا دەگرێ زەینم هەتا هەناوت سەرچاوە دە مندا مرد و کۆتایی لە ... نازانم ڕوژنامەوانم تامەزرۆی تیتری سەری بڕاوت ڕەوە ئەسپێکی ناوەخت و هەرەس هێنانی مێشک دەپەڕمەوە ڕۆشنبیرێک لە ئاوێنەی شکاوت عوبێد سورخابی - پیرانشار |
+ نوشته شده در
15 Feb 2012ساعت توسط |
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرای پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە
************** ئێره ماڵپهڕی ئهنجومهنی ئهدهبی پیرانشاره و تریبونێکی ئازاده بۆ بڵاو کردنهوهی بهرههمه ئهدهبییهکانی ههموو قهڵهم بهدهستانی کوردستان و دهڕبڕینی بیروڕای هۆگرانی فهرههنگ و ئهدهبی کوردی. ههڵبژاردنی ماڵپهڕی ئهنجومهنی ئهدهبی چرا بۆ بڵاوبوونهوهی بهرههمه ئهدهبییهکانتان گهلێک مایهی شانازیی بهڕێوهبهرانی ئهم ئهنجومهنهیه. ********** گرینگ نییه خهڵکی کام پارچهی کوردستانی یا له کام نوختهی جیهانی، گرینگ ئهمهیه که بۆ پاراستنی کولتور و زمانی نهتهوهکهت تێدهکۆشی و له بیری ناکهی. * * * ژماره حیسابی ئهنجومهنی ئهدهبیی چرا بۆ وهرگرتنی یارمهتییهکانتان: (1256092448 - بانک تجارت پیرانشهر) |
| پیوندهای روزانه |
فستیڤاڵی شێعری پیرانشار آرشیو پیوندهای روزانه |
RSS